ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، ئه‌فغانستانیان له ٢٣ وڵاتی جیهان دژبه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسلامگه‌رای تالیبانه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “نان،كار، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.
هه‌زاران ئه‌فغانستانی له ٢٣ وڵاتی جیهان به تایبه‌ت له ئاڵمان و فه‌ڕانسه دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامگه‌رای تالیبان كۆبوونه‌وه و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به هانای ژنانی ئه‌فغانستانه‌وه بچن و ڕێگه نه‌ده‌ن په‌یوه‌ندیه ئابووری و سیاسیه‌كانی نێوان وڵاتانی جیهان و ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه ژنان بخاته په‌راوێزه‌وه. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای ئه‌فغانستان و پلاكارد، دروشمی “نان، كار، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و ئازادیخوازانی ئێرانی و ئۆرووپایش به‌شدرای به‌رینیان له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا كرد.