کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆكوژی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

خۆكوژی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ 2

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌شه‌مه‌، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “شاهین گه‌له‌داری” ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ له‌ زیندانی ورمێ، له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێنا.

“شاهین گه‌له‌داری” مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌ ساڵه‌كانی ٩٤ و ٩٨ی هه‌تاویش له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار به‌ تۆمه‌تی “چالاكی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به‌ دوو ساڵ زیندان سزا درا. شه‌وی ڕابردوو به‌رپرسانی زیندانی ورمێ په‌یوه‌ندییان به‌ بنه‌ماڵه‌ی شاهین گرتووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوبراو له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.