ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، ئۆتوبووسێك له مێحوه‌ری شاباد بۆ كرماشان وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه ٤٠ كه‌س بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، جاده‌ی كرماشان بۆ شاباد، جاده‌یه‌كی تڕانزیتییه به‌ڵام كوالێتییه‌كه‌ی زۆر نزمه و ساڵانه به سه‌دان كه‌س له‌و مێحوه‌ره دا به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌بنه قوربانی. ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی خراپی ئه‌و جاده، ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری وه‌رگه‌ڕا و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٤٠ كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.