کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێگرتنی ژینا مودەڕس گورجی لە لیستی ١٠٠ ژنی ئیلهامبەخش و کاریگەری جیهان

جێگرتنی ژینا مودەڕس گورجی لە لیستی ١٠٠ ژنی ئیلهامبەخش و کاریگەری

ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن بی بی سی ئینگلیزییەوە وەک یەکێک لە ١٠٠ ژنە ئیلهامبەخش و کاریگەرەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ناسێندرا.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ ژینا مودەڕس گورجی لە ساڵی ٢٠١٩ کۆمەڵەی ژنانی ژیوانۆی دامەزراند و لە ڕێگای پەروەردە و ناڕەزایەتییەوە بەرەنگاری توندوتیژیی دژی ژنان بووە. ناوبراو لە سه‌رده‌می بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” لە ئێران، دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و واتر بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ٢١ ساڵ زیندان سزا درا و ده‌ ساڵی بۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. لە نێو چالاکییەکانی دیکەی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ دەتوانین ئاماژە بە دامەزراندنی گرووپی فۆتۆگرافی ژنانی کورد و بەرهەمهێنانی پادكاستێكی ژنان و نووسینی کتێبێکی منداڵان بکەین.