ڕۆژی پێنجشهممه ٦ی مانگی جۆزهردان، دوو تەقینەوە لە شاری کەرکوک رووویاندا و بە بههۆیهوه هاوڵاتییەک گیانی لهدهستدا و ١٠ى دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، تەقینەوەکان بەهۆى دوو بۆمبی چێندراوەوە بوون كه یەکەمیان لە ناو پاسێکدا لەگەرەکی “خزرا” تەقیوەتەوە و تەقینەوەی دووهەم لەناو شوێنی وەستانی پاسەکانی سەر پردی نزیک “قەڵای کەرکوک” روویداوە و بە هۆى تەقینەوەکانەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و ١٠ى دیکەش برینداربوون.