کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

تاڵانكردنی سیستماتیكی دارستانه‌كان له‌ باكووری كوردستان

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستیان داوه‌ته‌ تاڵانكردنی سیستماتیكی دارستانه‌كان له‌ باكووری كوردستان و زیانێكی زۆریان به‌ ژینگه‌ و سرووشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی باكووری كوردستان، دارستانه‌كانی به‌ستا، جوودی، گابار و شڕناخ به‌ ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ناو براوه‌ و داره‌كانی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا تاڵان كراوه‌. له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی جه‌نگه‌ڵه‌كانی له‌ ناو چووه‌ چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ سه‌ركوت كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-