به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵیان به‌ناوی “فه‌ه‌ریدوون نه‌بی” ڕفاندووه و هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه كه تا ئه‌و كاته‌ی برا گه‌وره‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان نه‌كات، ئه‌و لاوه ئازاد ناكه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی پیرانشار، بە شێوەیەکی دڕندانە بەمەبەستی ڕفاندنی “فەردین نەبی” هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و پاش ئەوەیکە نەیانتوانیوە ناوبراو دەستبەسەربکەن، “فەرەیدوون نەبی” برای بچووکی ناوبراویان بە لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه دەستبەسەرکردووە.