به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “ئه‌میرڕه‌زا مووسه‌ویان زاده” ماوه‌ی دوو مانگه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به بارمته گیراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی خستۆته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه گه‌وره‌كه‌یان به‌ناوی “ئه‌میرحسێن مووسه‌ویان زاده” ڕاده‌ستی ئه‌و هێزانه بكه‌ن و به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌یان، كوڕی بچووكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان به‌ناوی “ئه‌میرڕه‌زا مووسه‌ویان زاده” به بارمته گرتووه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.