کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەرزڕاگرتنی ساڵیادی لەدایكبوونی شەهید زانیار ئەبووبەكری له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

بەرزڕاگرتنی ساڵیادی لەدایكبوونی شەهید زانیار ئەبووبەكری له‌ لایه‌ن

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووزانیار ئه‌بووبه‌كری، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌، ساڵیادی له‌ دایكبوونیان پیرۆز كرد و په‌یامێكیان ئاراسته‌ی شۆڕشی ئازادی له‌ كوردستان كرد.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌ سه‌ر گڵكۆكه‌ی، ڕایانگه‌یاند كه‌ وه‌كوو بنه‌ماڵه‌یزانیار ئه‌بووبه‌كری، جارێكی دیكه‌ دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی خوێنڕێژی كۆماری ئیسلامی ڕاده‌وه‌ستن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی هه‌تا وه‌دیهاتنی ئازادی و ڕزگاری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان نوێ كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌یزانیار ئه‌بووبه‌كریجه‌ختیان له‌ سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌بات دژ به‌ كۆماری ئیسلامی كرده‌وه‌ و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانیان به‌ ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی ئازادیخواز ده‌ستنیشان كرد.