وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “پژمان مورادی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیران و چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی “پژمان مواردی” به شێوه‌ی نهێنی له دادگای ئینقلابی سنه محاكمه كردووه،به‌ڵام به‌رپرسانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم حازر نین وڵامده‌ره‌وی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بن. “پژمان مورادی” لاوی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر،ڕۆژی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٠، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه له گوندی “دێوه‌زناو” ڕفێندرا و له‌و كاته‌وه چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.