به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی گورجێستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناوه‌ی “تێفلیس” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان و خوایزاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.
ئه‌م خۆپیشاندانه ڕۆژێك دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد كه په‌رله‌مانی گورجێستان له په‌سه‌ند كردنی گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازیی له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێ ئاكام مایه‌وه. به پێی یاسای ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌كانی گورجێستان، ته‌نیا نیوه‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته هه‌ڵده‌بژێردرێت. هه‌روه‌ها نیوه‌ی دیكه‌ی ئه‌ندامانی مه‌جلیس له هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌ی تاك هه‌ڵده‌بژێردرێن. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران خوازیاری كۆتایی هێنان به‌م سیسته‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانن.