ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “كوت عه‌بدۆڵڵا” له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، لانیكه‌م ٤٠ كرێكاری شاره‌داری “كوت عه‌بدۆڵڵا” كه به شێوه‌ی په‌یمانی له به‌شی خزمه‌تگۆزاری كار ده‌كه‌ن ماوه‌یه‌كی زۆره حه‌قده‌سته‌كانیان به نیوه چڵی وه‌رده‌گرن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه حه‌قی بیمه‌ی چه‌ند مانگیان به سازمانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراو و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونێكی زۆر و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ جێبه‌جێ كرانی داخوازییه‌كانیان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.