به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندانی خه‌ڵكی شاری سنه له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌نزین و هه‌ڵ و مه‌رجی ناله‌باری ژیان هه‌روا به‌رده‌وامه و خه‌ڵك له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان پێداگرن و ئه‌م خۆپیشاندانه به‌ره‌و تووند و تێژی كێشراوه.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، لاوێكی ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٢٥ كه‌س برینداربوون. شایانی باسه، هێزەکانی “دژە شۆڕش” و “گاردی تایبەت” لە شاری سنه جێگیر کراون و هاتوچۆی هاووڵاتییانیان خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە.