به پێی ڕاپۆرتهكان، خۆپیشاندان و مانگرتن لە شاری پاریس و لە چەند شارێكی دیكەی فەڕانسه دژبە ریفۆرمی خانەنشینی بهردهوامه و بە هۆیەوە تائێستا زۆربەی گەشت و میترۆكان راوەستاون.
میدیاکانی فەڕانسه بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی خۆپیشاندان و مانگرتنەکانەوە بە درێژایی ٤٧٠ كیلۆمەتر لە شاری پاریس و دەورووبەری رێگەی هاتوچۆ پەکخراوە. لەلایەکی دیکەوە، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسه، رێژەی مانگرتنی موعهلیمان لە مهدرهسهكانی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی گەیشتووەتە ٣٢ لەسە، لە بەرامبەردا سەندیكاكانی كرێكاران رایگەیاندووە كە رێژەی مانگرتنی كرێكاران گەیشتووەتە ٩٢ لەسەد. دوای خۆپیشاندانی جلیقه زەردەكان، ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەر لە كەرتە جیاجیاكان لە فەڕانسهدا وەك ناڕەزایەتیی دەربڕین دژبە ریفۆرمی خانەنشینی كە لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن، سەركۆماری ئەو وڵاتەوە ئامادەكراوە دەستیان داوهته بە مانگرتنی گشتی.