ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كارنامه سه‌وزه‌كان بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئامووزش و په‌روه‌رشی تاران كۆبوونه‌وه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان به مانگرتنی شه‌وانه له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی تاران خوازیاری دامه‌زراندن له‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه و جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون . شایانی باسه مۆعه‌لیمانی ناسراو به كارنامه سه‌وزه‌كان له ساڵی ڕابردوو هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌ییان بوون به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌دڕاوه‌ته‌وه .