کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی دژه‌گه‌نده‌كردنی شاره‌كان له‌ لایه‌ن هاووڵاتییان

به‌رده‌وامی دژه‌گه‌نده‌كردنی شاره‌كان له‌ لایه‌ن هاووڵاتییان

به‌رده‌وامی دژه‌گه‌نده‌كردنی شاره‌كان له‌ لایه‌ن هاووڵاتییان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕەوتی دژەگەندکردنی شارەکانی کوردستان لەلایەن هاووڵاتییانەوە درێژەی هەیە و  زۆربەی ئەو هەوڵە بە هیمەتی خەڵک و لە سەر تێچووی خۆیان بووه‌.

هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ژمارەیەک لە خێرخوازانی شاری مەهاباد، لە سەر تێچووی خۆیان کۆمەڵێک کەرەستەی بێهداشتی و هەروەها دەرمانی دژەگەندیان بۆ خاوێنکردنەوەی کۆڵان، شەقام و تەنانەت ماڵەکانیش کڕیوه. زۆربەی کۆڵان، گەڕەک و شەقامەکانی مەهاباد، لەلایەن خەڵکی ئەمشاره‌وه‌، بە شێوەی خۆبەخش و لە سەر تێچووی کۆمەڵێک خێرخوازی خەڵکی ئەو شارە، بۆ پێشگرتن له ویرووسی کۆرۆنا خاوێن کراوەتەوە. لەم پێوه‌نده‌دا، ئەنجومەنی هەمیاریی مەهاباد، دەستیان بە خاوێنکردنەوەی خانەی بە ساڵاچووانی ئەو شارە کردووه‌ و هەموو کورسی، تەختەکان و بە گشتیی تەواوی خانەی بە ساڵاچووانیان خاوێن کردووەتەوە.