كرێكارانی ئازادیخوازی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی گشتی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت،گاز و پترۆشینی ده‌ربڕی و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌نعه‌تی ئێران به‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌ریه بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتووه، مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی له ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گوڵانه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له‌گه‌ڵ پێشوازی گشتی كرێكارانی زه‌حمه‌تكێش به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه به جۆڕێك كه ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان ئه‌و مانگرتنه به‌رین تر و ڕێژه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی تێیدا به‌شداریان كردووه زۆرتر بووه. كرێكاران له‌و مانگرتنه دا هاوده‌نگی و یه‌كگرتوویی خۆیان له به‌رامبه‌ر زاڵمان و گه‌نده‌ڵانی نیزامی سه‌رمایه‌داری نیشان دا. ئه‌و شته‌ی كرێكاران داوای ده‌كه‌ن مافه سهرهتایهكانیانه كه له یاسا دژه كارگهریهكی ڕژیمیش جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی زاڵم و دزی كۆماری ئیسلامی هیچ كات بایه‌خی پێ نه‌داوه.