کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌یانیه‌ی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی”، هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ نامرۆڤانه‌ بوو.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا‌ كه‌ به‌ ناوی “سۆهراب كوشتن به‌سه‌” بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌: به‌ باوه‌ڕی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ، ئه‌و ڕووداوانه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست یان له‌ ڕووی نه‌زانییه‌وه‌ وه‌كوو ئاواری مه‌رگ وایه‌ كه هه‌ر ماوه‌ و جارێك به ناخۆشی به‌ ‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌ڕووخێت. حوكمی ئێعدامی تووماج له‌گه‌ڵ بڕیاری دیوانی باڵای وڵات و یاسای بنه‌ڕه‌تی دا نایێته‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه‌ و ته‌نیا به‌ پێی ڕ‌ق و كینه ده‌ركراوه‌. كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و سزا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ جه‌ماوه‌ریه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-