کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی بۆ پشتیوانی له‌ تووماج

ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی گوڵان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌پاندنی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” به‌ تووندی شه‌رمه‌زار كرد.

بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان‌ به‌ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنان و شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان ڕایانگه‌یاند:‌ ماوه‌ی ٤٥ ساڵه‌ كۆماری ئیسلامی ژنانی كۆمه‌ڵگا سه‌ركوت ده‌كات، به‌ڵام له‌ بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، ژنان ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌و شۆڕشه‌ بوون و ڕژیم له‌ هه‌موو شێوازێكی سه‌ركوت بۆ بێده‌نگ كردنیان كه‌ڵكی وه‌رگرت، به‌ڵام نه‌یتوانی ده‌نگی ئازادیخوازیان كپ بكات. ئێستاش ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی” كه‌ نوێنه‌ری نه‌سڵێكی تازه‌یه‌، تینی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگا دامه‌ركێنێت. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕئه‌نگێزییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ و ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵییه‌كانی، ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ ئه‌نجام ده‌دات، ئێمه داوا له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ین گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاد بكه‌ن تاكوو له‌ ڕێگه‌ی گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ڕژیم، سزای ئێعدامی تووماج و به‌ندكراوانی سیاسی ڕا بگرن و سپای پاسداران وه‌كوو هێزی سه‌ره‌كی سه‌ركوت بخه‌نه‌ نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-