کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
موناسبه‌ته‌كانكوردستان

به‌ڕێوچوونی ڕێوڕه‌سمی ڕێزبۆێنانی له‌ یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان له‌ مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌ری هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه‌ له‌ گوردانی شوان و گیانبه‌ختكردنی ٥ هه‌زار مرۆڤی بێ تاوانی هه‌له‌بچه‌ به‌ گازی شیمیایی، به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ زڕگوێزی سه‌ر به‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ سه‌ره‌تا به‌ خوێندنی كۆپله‌ شیعرێك له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌كه‌ هاوڕیئه‌میر ئیسماعیل_پوورو سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكرد. دواتر بۆ یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان و قوربانیانی هه‌له‌بچه‌ و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم خوله‌كێك بێده‌نگی ڕاگیرا. له‌ درێژه‌دا هاوڕێحه‌سه‌ن ڕه‌حمان_په‌نائه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕووداوی كاره‌ساتباری هه‌له‌بچه‌ و گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و پاشان له‌ لایه‌ن هاوڕێچیاكۆ محه‌مه‌دیفه‌رمانده‌ی ئێستای گوردانی شوان به‌م بۆنه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا. له‌ كۆتاییدا ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنی ناوی هاوڕێیانی گوردانی شوان و كۆپله‌ شێعرێكی هاوڕێفه‌ره‌یدوون نازریكه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ی وترابوو خوێندرایه‌وه‌ و ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سه‌رخستنی سروودیسیروانكۆتایی پێهات.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٥ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ڕووداوی هاتووچۆ له‌ پارێزگایەکی باکووری کوردستان

-

ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی شاری بۆكان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

به‌یاننامه‌ی کرێکارانی نیرووگای سیكلی ته‌ركیبی شاری سنە

-