ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسیمی ماته‌مینی چله‌ی “ئازاد حسێن پور”، “محه‌ممه‌د گاگش” و “كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپور” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی مهاباد ڕۆژی سێشه‌ممه به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسیمی ماته‌مینی چله‌ی سێ گیانبه‌ختكردووی ئه‌و شاره به‌ناوه‌كانی “ئازاد حسێن پور”، “محه‌ممه‌د گاگش” و “كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپور” كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “شه‌هید نامرێت”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “زاهیدان، كوردستان چاو و ڕووناكی ئێران” و “كورد، به‌لووچ، ئازه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری” تۆڕه‌یی و نه‌فره‌تی خۆیان له كۆماری ئیسلامی نیشاندا. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخواز پاش ڕێوڕه‌سمه‌كه له ناوه‌ندی مهاباد كۆبوونه‌وه و به داخستنی شه‌قامه‌كان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.