ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، مه‌راسیمی نه‌ورۆز له چه‌ندین شاری باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه چوو و به هه‌زاران كه‌س تێدا به‌شدار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان له شڕنا‌خ، پرسووس، دێرسیم، مێردین، وان، ڕۆحا و چه‌ند شاری دیكه ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و له هه‌ندێك ناوچه به‌شداربووان له‌گه‌ڵ پۆلیسی توركیا به شه‌ڕ هاتوون. له شاره‌كانی حه‌سه‌كه، قامیشلوو و حه‌له‌ب ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز به جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه و به‌شداری به‌رینی ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی به‌ڕێوه چووه. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم له ده‌وری ئاگری نه‌ورۆز دا سه‌مایان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون.