شه‌وی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “عرفان خه‌زائی” له سه‌ر گڵكۆكه‌ی كۆبوونه‌وه و به به‌ڕێوه بردنی مه‌راسمی چوارشه‌ممه سووری له سه‌ر گڵكۆی یادیان به‌رز ڕاگرت.
عرفان خه‌زایی له كاتی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، له لایه‌ن هێزه قین لە دڵه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه كوژرا و په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مران بوو. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به وتنه‌وه‌ی شێعرێكی شۆڕشگێرانه له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه، یادیان به‌رز ڕاگرت و هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی ژیانێكی ئازاد و به‌رابه‌ر و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران له كوشتنی ڕۆڵه‌كه‌یان، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و خه‌بات دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.