به‌ڕێوه‌به‌ری پێشگیری له نه‌خۆشییه‌كانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئانفڵۆئانزا له‌و پارێزگایه هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان دا به‌سته‌ری كراون.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه، وایرۆسێكی تازه‌ی ئانفڵۆئانزا له نوێ ئوستانی كوردستان دا بڵاو بووه‌ته‌وه و تا ئێستا سێ هه‌زار كه‌س تووشی هه‌ناسه ته‌نگی و ته‌ب و له‌رز بوون. له نێو ئه‌و سی هه‌زار كه‌سه هه‌زار و ٤٥٠ كه‌سیان به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستی به‌سته‌ری كراون. زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان داوای له هاونیشتمانیان كردووه ڕێنمایه پزیشكیه‌كان له‌به‌رچاو بگرن و خۆیان له سه‌رما و مانه‌وه له شوێنی قه‌ره‌باڵغ به‌دوور بگرن.