کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رێوه چوونی مه‌راسمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری كۆڵنی ئاڵمان

به‌رێوه چوونی مه‌راسمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری كۆڵنی ئاڵمان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، مراسیمێک به بۆنه‌ی چل و شه‌شه‌مین ساڵیادی ئاشکرا بوونی تێکۆشانی كۆمه‌ڵه‌، به‌ به‌شداری نوێنه‌ری حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، كه‌سایه‌تیی و دۆستانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی كوردستان، له‌ شاری كۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی سروودی ئێنتێرناسیۆاڵ و یه‌ك خوڵه‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و سوسیالیسم ده‌ستیپێكرد. پاشان هاورێ ئه‌سرین قادری ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه په‌یامی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش به به‌شدار بووان کرد.  له‌ به‌رده‌وامی مه‌راسیمه‌كه‌دا، نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌کانی ژنانی كۆمه‌ڵه‌، حیزبی ماركسیست_لێنینیستی  ئاڵمان  ڕێكخراوه‌ی دادخوازانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، په‌یامێكیان ئاراسته‌ی به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كه‌ كرد. پاشان نێوی حیزب و ڕێكخراوهسیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان كه‌ ئه‌م ڕۆژه‌یان له‌ خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و كادر و ئه‌ندامانی حیزب پیرۆز كردبوو خوێندرایه‌وه‌. مه‌راسمه‌که له نێو شادی و خۆشی به‌شدار بووان تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی کێشا.