ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندووان “عیسا بیگله‌ری” له شاری سنه و “شۆڕش نیكنام” له شاری مهاباد كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
“عیسا بیگله‌ری” ڕۆژی ٢٤ی خه‌زڵه‌وه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سنه گیانی به‌ختكرد. هه‌روه‌ها “شۆڕش نیكنام” ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له شاری مهاباد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ری ورمێ، به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی سنه و مهاباد له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.