ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فەرمانگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا گەیشتووەتە ١.١١٪، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە كه لە ماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوودا تۆماركراوه و لەکاتێکدا بەردەوام نرخی خواردن و سووتەمەنیش بەرز دەبێتەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فەرمانگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەیان لە مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکردووە، بەجۆرێک گەیشتووەتە ١.١١٪ لە کاتێکدا لە مانگی پێشوودا ١.١٠٪ بووە و ئەم ڕێژەیەش ٤١ ساڵ پێش ئێستادا تۆمارکراوە. لە بەشێکى دیکەى ڕاپۆرتەکەى فەرمانگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیادا ئەوەخراوەتەڕوو، پێدەچێت ڕێژەى هەڵاوسانەکە بەرزترببێتەوە، چونکە بەردەوام نرخی خواردن و سووتەمەنیش بەرز دەبێتەوە.