ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی به‌لووچ له هه‌ینی خۆیناوی زاهیدان، خه‌ڵكی ئازادیخۆاز ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربری.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران خۆپێشانده‌ری به‌لووچ له شاره‌كانی زاهیدان، خاش، سوران و ڕاسه‌ك هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژكردنی لاوانی ناڕازی له ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان له ساڵی ڕابردوو، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٣ كه‌س له‌وانه چه‌ند منداڵ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.