ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، فه‌رمانبه‌ران و موعه‌لیمانی سلێمانی، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستیان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵه‌وه، فه‌رمانبه‌ران و موعه‌لیمانی ناڕازی پارێزگای سلێمانی، دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و نه‌دانی مووچه، له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مانیان گرتووه. به پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌ك له مانگرتووان خراپه و چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به درووست بوونی مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی مانگرتووان هۆشدار به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ده‌ن.