سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وته‌په ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه و تێیایدا دانپێدانانی زۆره ملێی ئیدانه كرد. له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێران كه پسپۆڕیه‌تی دانپێدانانی زۆره ملێی له كارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه، له به‌رنامه‌ی “هه‌شت و نیوی شه‌ویی” تهلهویزیۆندا، وێنه و فیلمێكی كورتی له دانپێدانانی زۆره ملێی حه‌سه‌ن ته‌ره‌فی بڵاوكردۆته‌وه. حه‌سه‌ن ته‌ره‌فی له خانه‌نشینكراوه‌كانی ساڵی ١٣٩٨ی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وته‌په‌یه كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینكراوانی شاریی شوشدا، ڕۆڵی به‌رچاویی هه‌بوو. له درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه په‌روه‌نده‌سازی و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره ملی له‌و چالاكه كرێكارییانه‌ی كه خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و داواكارییه‌كانیانن، له ده‌نگی و ڕه‌نگی ئێران‌دا شتێكی تازه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌نگ و ڕه‌نگ، ڕۆڵی باڵێكی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئێران ده‌گێڕێت.
سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وته‌په وێڕای مه‌حكووم كردنی دانپێدانانی زۆره ملێ خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی حه‌سه‌نی ته‌ره‌فی كرێكاری خانه‌نشینكراویی حه‌وته‌په و هه‌روه‌ها حه‌سه‌نی سه‌عیدی و ڕه‌زا شه‌هابی له ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحید و ده‌وروبه‌ر بووه. له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه، كرده‌وه‌ی قێزه‌ون، نامرۆڤانه و بێ ئه‌خلاقانه‌ی دانپێدانانی زۆره ملێ و په‌روه‌نده سازی، ناتوانێت بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام بێت و كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان سه‌ره‌نجام كۆتایی به‌م زوڵم و سته‌م و هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌رییانه دێنن.
هاوكات كانونی نووسه‌رانی ئێران ڕاپۆڕتێكی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی سپیده ڕه‌شنوو بڵاوكردۆته‌وه، كه تێیادا هاتووه سپیده ڕه‌شنوو، شاعێر و نووسه‌ر، كۆتاییه‌كانی مانگی پووشپه‌ڕ دوای ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له ئاست هه‌ڕه‌شه و توندووتیژی مه‌ئموورێكی ئه‌مری به مه‌عروف، له‌ناو ئوتوبوسێكدا له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای چوارده ڕۆژ بێ سه‌ر و شوێن بوون، كاناڵه خه‌به‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ویدئۆیه‌كیان له دانپێدانانی زۆره ملێی ناوبراو بڵاوكرده‌وه. هاوكات به پێی ئه‌و هه‌واڵه سپیده ڕه‌شنوو پاش وه‌رگرتنی ئه‌و دانپێدانانه زۆره ملێیه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و گووشارێكی زۆری خراوه‌ته سه‌ر.
كانوونی نووسه‌رانی ئێران له درێژه‌دا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ده‌ستاوێزی په‌روه‌نده سازی و دانپێدانانی زۆره ملێ چیتر باویی نه‌ماوه. حه‌قیقه‌تی ئه‌م قه‌زاوه‌ته شكست هێنانی چه‌ند مانگ له‌وه پێشی په‌روه‌نده سازی وه‌زارتی ئیتلاعات له دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و موعه‌لیمان، سه‌لماندی. به‌رپرسانی ڕژیم كه خه‌باتی ڕێكخراو و ڕوو له گه‌شه‌ی كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان و ناڕه‌زایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ترسی مه‌رگی خستۆته دڵیان، ده‌ستیاندایه په‌روه‌نده سازییه‌كیی گاڵته‌جاڕانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی ڕه‌سه‌ن و په‌ره‌سه‌ندووی جه‌ماوه‌ر، به دام و ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی بێگانه‌وه گرێبدات. وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له سێ مانگی ڕابردوودا دوو سه‌ندیكالیستی خۆشناویی فه‌رانسه‌ویی به‌ناوه‌كانی سیسل كۆهلێر و ژاك پاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌وان به‌دوای ئه‌وه‌دا ڕه‌زا شه‌هابی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی له ئه‌ندامانی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحیدی ئوتوبوسڕانی تاران، ئانیشا ئه‌سه‌دوڵڵاهی، ڕێحانه ئه‌نسارینژاد و كه‌یوان مۆهته‌دی له دڵسۆزان و چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، چه‌ند موعه‌لیم خه‌باتكار له‌وانه، ڕه‌سووڵ بو‌داقی، جه‌عفه‌ر ئیبڕاهیمی، محه‌ممه‌د حبیبی، زارا ئیسفه‌ندیاری، ناسر موسه‌ویی، شه‌عبان موحه‌ممدی، ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی و مه‌سعود نیكخا له ئه‌ندامانی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئێران و كوردستان و ده‌یان موعه‌لیمی خه‌باتكاری تریان، به بیانووی چاو پێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دوو گه‌شتیاری فه‌رانسه‌وی له ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرد. ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕه‌سوای ڕژیم هه‌ر زۆر زوو به بێ به‌ڕێوه‌بردنی ته‌نانه‌ت دادگایه‌كیی ڕواڵه‌تیش ئه‌و دوو سه‌ندیكالیسته‌یان به سیخوڕ تۆمه‌تبار كرد و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و موعه‌لیمانی ئازادیخوازیان وه‌ك هاوكاری ئه‌وان له قه‌ڵه‌مدا. وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌موو هه‌وڵ و ئیمكاناتێكی به‌كار هێنا تا به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سانه ناچار به ده‌ركه‌وتن له ته‌له‌ویزیۆن و دانپێدانانی زۆره ملێ بكه‌ن. به‌ڵام ئازادی كاتیی ڕێحانه ئه‌نسارینژاد، ئه‌سه‌كه‌نده‌ر لوتفی، ئانیشا ئه‌سه‌دوڵڵاهی، شه‌عبان موحه‌ممه‌دی، مه‌سعوود نیكخا و واله‌ی زه‌مانی، نیشانی‌دا كه ڕژیم له یه‌كێك له پیلان و په‌روه‌نده سازییه گرینگه‌كانیدا شكستیان هێناوه. ڕه‌زا شه‌هابی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی، كه‌یوان موهته‌دی، ڕه‌سووڵ بو‌داقی، جه‌عفه‌ر ئیبڕاهیمی و موحه‌ممه‌د حه‌بیبی هه‌روا ده‌سبه‌سه‌رن، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆچی ئیستاكه‌ش به‌رپرسانی ڕژیم له‌وانه خامنه‌ییی و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕه‌سوا و گوێ له مستی ئه‌وان، ده‌ست له وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره ملێ و په‌روه‌نده سازیی هه‌ڵناگرن؟ كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیه‌وه یه‌كێك له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی بۆ به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی بریتییه له: ئه‌م جۆره په‌روه‌نده سازییانه‌یه بۆ ده‌یان هه‌زار زیندانی و هیچ ئامرازێكی تری له به‌رامبه‌ر خه‌باتی كرێكاران و موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، ئه‌گه‌ر چی كارتی دانپێدانانی زۆره ملێ و شانۆی ته‌له‌ویزیۆنیش له‌مێژه سووتاوه و كاریگه‌ری نه‌ماوه، نه‌كه‌سێك چاوترسێن ده‌كات و نه هیچ كه‌س بڕوای پێیه‌تی.
پێویسته به په‌ره‌پێدانی خه‌باتی به‌رده‌وام بۆ ئازادی سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی و له‌وانه، سیسل كۆهلێر و ژاك پاری، ڕه‌زا شه‌هابی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی، كه‌یوان موهته‌دی، ڕه‌سووڵ بو‌داقی، جه‌عفه‌ر ئیبڕاهیمی و موحه‌ممه‌د حه‌بیبی، خه‌باتی ئێستای كرێكاران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌هێزتر بكرێت. ده‌بێ درووشمی ئازادی كرێكاری زیندانی، ئازادی موعه‌لیمی زیندانی و ئازادی خانه‌نشینكراوان كه له زۆربه‌ی ئاكسیۆنه‌كاندا به‌رز ده‌كرێنه‌وه، ببێت به درووشمی زیندانی سیاسی ده‌بێت ئازاد بكرێت. ئه‌م كاره كۆماری ئیسلامی هه‌نگاوێكی تر له لێواری هه‌ڵدێر نزیكتر ده‌كاته‌وه.