ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “تلته‌مه‌ر” له ڕۆژئاوای كوردستان، چوار منداڵ به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا ڕۆژی شه‌ممه گوندی “ئهلموجبهره”یان له ناوچه‌ی “تلته‌مه‌ر”ی سه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كردووه و به‌هۆیه‌وه چوار منداڵ به‌سه‌ختی برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌ی دوو حه‌وته‌یه ئه‌رته‌شی توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان چڕتر كردۆته‌وه و تا ئێستا چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی و شه‌رڤانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن.