ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه، سرویسی گواستنه‌وه‌ی موعه‌لمیان له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلی سووختبه‌ران له جاده‌ی ڕێگان بۆ كرمان به‌ریه‌ككه‌وتن و به‌وهۆیه‌وه ٧ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و ڕووداوه‌دا حه‌وت موعه‌لیم و كرێكاری سووختبه‌ر به سه‌ختی بریندار و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری به‌م كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه پارێزگای كرمان زۆرترین ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆی له ڕۆژانی سه‌ره‌تایی ساڵی تازه‌دا تۆمار كردووه.