کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٢ كرێكار به‌هۆی ڕووخانی سه‌قفی خانوویه‌ك له‌ هه‌ولێر

برینداربوونی ١٢ كرێكار به‌هۆی ڕووخانی سه‌قفی خانوویه‌ك له‌ هه‌ولێر

بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خاكه‌لێوه‌، لە کاتی کارکردندا لە دووکانەکانی بازاڕی سپی لە هەولێر سەقفی بینایه‌ك به‌سه‌ر كرێكاران دا ڕووخا و بەهۆیەوە 12 کرێکار بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارەکان 11 یان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان خەڵکی باشووری کوردستانە. بەپێی راپۆرتی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای هه‌وڵێر، پێنج کرێکار بڕبڕەی پشتیان شکاوە و كرێكارێكی دیكه‌ش مێشکی تووشی خوێنبەربوون بووە. وتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای کرێکاران ڕایگه‌یاند كه ‌کرێکارەکان پێدوایستیی خۆپارێزییان نەبووە و بۆشیان دابین نەکراوە و لیژنەیەکی لێکۆلینەوە پێکدەهێنین بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری رووخانەکە چی بووه‌. بەپێی ئاماری سەندیکای کرێکارانی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردوو 7 کرێکار و لە سێ مانگی ئەمساڵیش چوار کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە.