ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، ١١ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی ئازادی ئیسفه‌هان بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ئاگرگرتنی ئه‌و باڕازه له‌به‌رده‌ست دا نییه به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێر هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، هه‌ر چه‌ند ١١ كه‌س به‌هۆیه‌وه بریندار بوون به‌ڵام ته‌نیا باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره و ئه‌وانه‌ی تر له نه‌خۆشخانه مه‌ره‌خه‌س كراون.