ڕۆژی سیشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌رده‌شت ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له هاووڵایه‌تیكی ئه‌و شاره به ناوی “شه‌هرام ڕه‌سووڵ زاده” كرد و ناوبراو به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی سێشه‌ممه هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌رده‌شت به‌بێ هۆكار له پشته‌وه ته‌قه‌یان له هاووڵاتییه‌ك به ناوی “شه‌هرام ڕه‌سووڵزاده” كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، فیشه‌ك به‌ر پشتی ملی ئه‌و هاووڵاتیه كه‌وتووه و ده‌موچاویشی به‌سه‌ختی بریندار كراوه، ناوبراو ئێستا له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.