کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی هاووڵاتیه‌ك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌رده‌شت

برینداربوونی هاووڵاتیه‌ك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌رده‌شت

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “دۆڵه‌بی” سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ناوی “محه‌ممه‌د عه‌زیزی” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د عه‌زیزی” ئاژه‌ڵداره‌ و کاتێک خه‌ریكی شوانی بووه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی سه‌رده‌شته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و دواتر ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی لێ كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ پاش بریندار بوون به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ و ئاژه‌ڵه‌كانی له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ زه‌وت كراوه‌.