ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی زاهیدان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگری تێبه‌ر بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و سووختبه‌ره هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام به كاتی شه‌و له كه‌مه‌ربه‌ندی زاهیدان له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگری گرتووه. شایانی باسه كه كه‌مه‌ری ئه‌و لاوه به‌لووچه فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاوێری پزیشكی دایه.