ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی “كه‌یوان ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و “مه‌حموود كامرانی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر هه‌واڵی برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “فه‌رهاد مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له هه‌مان سنوور بڵاو كرابۆوه.