ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووی بانه، بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی “كاوه محه‌ممه‌دی” و “یووسف چیچوان” به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.