ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌حریم ده‌كه‌ن.
كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم، داوایان له ته‌واوی خه‌ڵكی پارێزگای خووزستان كردووه تاكوو ده‌ست له خوێنی ئازیزانی گیانبه‌ختكردوو نه‌هاوێژن و نه‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. هه‌ر كسێك ده‌نگ به كۆماری ئیسلامی بدات، وه‌كوو ئه‌وه وایه كه خۆی له ئێعدامی ئازادیخوازن دا به‌شداری كردبێت.