“ئومید و زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” خۆشك و برای هه‌میشه زیندوو “میلاد سه‌عیدیان جوو” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شارستانی ئیزه، له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراون.
به‌پێی بڕیاری دادسه‌رای ئیزه، میلاد و زه‌هرا سه‌عیدیان جوو ئه‌بێ له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆیان به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنن و سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی سه‌پێندراوی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” وڵامی پرسیاری قازی په‌روه‌نده‌كه بده‌نه‌وه. به‌وته‌ی باوكی دادخوازی ئه‌و بنه‌ماڵه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه پارێزه‌ر چاوی به په‌روه‌نده‌كه‌یان بكه‌وێت. شایانی باسه كه “ئومید و زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، كاتێك سه‌ردانی مه‌زاری براكه‌یان كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ ئازاد كرابوون. “زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” پێشتر و له مانگه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ر و پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ دوو جار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.