کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێتشی سێ چالاكی كرێكاری بۆ دادگای ئینقلابی شاری قودس

بانگهێتشی سێ چالاكی كرێكاری بۆ دادگای ئینقلابی شاری قودس 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ چالاكی كرێكاری به‌ ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ئێران نژاد، نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو و مورته‌زا سه‌یدی به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری قودس كراون.

لقی دووی دادگای ئینقلابی شارستانی شه‌هریار ئه‌و سێ چالاكه‌ كرێكارییه‌ی به‌ تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات”، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه‌. مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠١، محه‌ممه‌د ئێران نژاد، نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو و مورته‌زا سه‌یدی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی گوڵانی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون.