کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بارینی باران و هاتنی لافاو له‌ سه‌رده‌شت و مهاباد

بارینی باران و هاتنی لافاو له‌ سه‌رده‌شت و مهاباد 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به‌هۆی بارینی ڕێژنه‌ی باران شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كانی مهاباد و سه‌رده‌شت پڕ بوو له‌ سێڵاو و ئاو چووه‌ نێو ماڵی خه‌ڵكه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی نێوخۆی وڵات، جاده‌ی سه‌ره‌كی مهاباد بۆ سه‌رده‌شت به‌هۆی هاتنی لافاو داخراوه‌ و له‌ شاری مهاباد ئاو چووه‌ته‌ نێو ماڵی خه‌ڵك و زیانێكی زۆری به‌ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ گه‌یاندووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، بارینی ڕێژنه‌ی باران بووه‌ته‌ هۆی ڕووخانی به‌رد به‌ سه‌ر جاده‌ی سنه بۆ كامیاران و ئه‌و مێحوه‌ره‌ تا كاتی كرانه‌وه‌ داخراوه‌.