سه‌رۆكی دادگۆسته‌ری ئوستانی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، تۆمه‌تی موحاره‌به‌ی خسته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی “پوریا جه‌واهێری” خه‌ڵكی كامیاران و ناوبراوی به كوشتنی به‌سیجیه‌ك به‌ناوی “ڕه‌زا ئازه‌ربار” تاوانبار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی دادگۆسته‌ری ئوستانی كوردستان، “پوریا جه‌واهێری” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره به چه‌كی ساچمه‌یی ته‌قه‌ی له هێزه ئینتزامیه‌كان كردووه و به‌سیجیه‌ك به‌ناوی “ڕه‌زا ئازه‌ربار”ی كوشتووه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ی له هێزه ئه‌منیه‌كان بریندار كردووه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “پوریا”، كوڕه‌كه‌یان له ڕۆژانی ٢١ بۆ ٢٣ی خه‌زه‌ڵوری ئه‌مساڵ له گونده‌كه‌یان بووه و ڕاستی ئه‌و ئیدعایه‌ی له‌لایه‌ن ٥٠ بۆ ٧٠ كه‌سی دانیشتووی ئه‌و گونده‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ئه‌و به‌ندكراوه‌ی به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه و ئێستا له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دایه.