به‌هۆی ئه‌و به‌فره زۆره‌ی له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا باریوه، خه‌ڵكی شارستانی كوهڕه‌نگ له ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌خیتاری په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه پچڕاوه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢ متر و نیو به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كانی شارستانی كوهڕه‌نگ باریوه و ڕێگای ده‌یان گونده داخراوه، به‌رق نییه و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه پچڕاوه و وێنه هه‌واییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه سه‌قفی چه‌ندین ماڵ ڕووخاوه و خه‌ڵك له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به‌رپرسانی رژیم هیچ هه‌وڵێكیان بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵك و كرانه‌وه‌ی ڕێگا و بانه‌كان نه‌داوه.