به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، بڕیاره حوكمی ئێعدامی “سه‌میرا سه‌بزیان” له قوربانیانی هاوسه‌رگیری منداڵی، به‌یانی چوارشه‌ممه له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین جێبه‌جێ بكرێت.
“سه‌میرا سه‌بزیان” له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا به زۆره‌ملێ ناچار به هاوسه‌رگیری كرا و له ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی له حاڵێكدا ته‌مه‌نی ته‌نیا ١٩ ساڵ بوو، به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ئێستا پاش ١٠ ساڵ به‌ندكران بڕیاره به‌یانی چوارشه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانی له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین جێبه‌جێ بكرێت.