به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “ئه‌فشین بایمانی” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به زیندانی هه‌تاهه‌تایی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌سه‌دئابادی ئیسفه‌هان، پاش ٢٣ ساڵ زیندان، هێشتا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌رپرسانی زیندانی ئه‌سه‌دئابادی ئیسفه‌هان، “ئه‌فشین بایمانی”یان له ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و داوای به‌رتیلی لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بینێرن بۆ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی ئیسفه‌هان. ناوبراو به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی وه‌رگرت، به‌ڵام ڕۆژی ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌سه‌دئابادی ئیسفه‌هان ڕاگوێزرا.