له درێژه‌ی ئاگرتێبه‌ربوونه گۆماناوییه‌كانی قامیشه‌كانی ده‌ریاچه‌ی زرێبار ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌رمانان، قامیشه‌كانی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه دووباره ئاگری تێبه‌ربوو و هه‌تا كاتی به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئاگره‌كه به‌رده‌وامه و كونتڕۆڵ نه‌كراوه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئاگرگرتنی ئه‌و قامیشانه و دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له درێژه‌ی پیلانگێڕییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئێسلامی دژ به ژینگه و سرووشتی كوردستان ده‌زانن و ساڵانه به هۆكاری نادیار زۆربه‌ی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه گڕیان تێبه‌رده‌بێت و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێكی زۆر له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی ژینگه پارێزی به‌شێكی زۆر له‌و دارستانه‌كان ده‌سووتێن .