ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشمی شۆڕشگێڕانه به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌ك ملیۆن كه‌س له مه‌راسمی نه‌ورۆزی ئامه‌د له باكووری كوردستان به‌شدارییان كردووه و سه‌رۆكی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش تێدا به‌شدار بوون. به‌شداربووان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی عه‌بدۆڵڵا ئووجالان خوازیاری ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له شاری ئه‌ردیش هه‌زاران كه‌س به‌شداری مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز بوون و ئاهه‌نگی سه‌ركوتن له ساڵی تازه‌یان گێڕا. له حه‌سه‌كه، ڕه‌قه، قامیشلوو و ده‌ربه‌سیه له ڕۆژئاوای كوردستان، “مه‌زڵووم عه‌بدی” فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، سه‌رۆك هۆزه‌كان و هاوسه‌رۆكه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان له مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆزدا به‌شدار بوون و جه‌ختیان له سه‌ر ئازادی و پێكه‌وه ژیانی هه‌موو گه‌لانی سووریه كرده‌وه و هیوایان خواست نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بێته ساڵی ئازادی ناوچه داگیركراوكان و ئاشتی و ئارامی له سووریه.