به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ دوای چه‌ند ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “هێمن بایەزیدی” ڕۆژی چوارشەممە ٥ی پووشپەڕ، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١٤ی مانگی گەلاوێژ پاش ته‌واو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە، بە دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد کرا.